Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:28

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 60 كەس لەكەركوك تووشی تەنگەنەفەسی بوون

پێویستە هاووڵاتییان لە كاتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەكانیاندا نەیەنە دەرەوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك ئاشكرای كرد كە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی پارێزگاكەی گرتووەتەوە، زیاتر لە 60 كەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراونە نەخۆشخانەكان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كەركووك، نەبیل حەمدی بوشناق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە سنووری پارێزگاكەی گرتووەتەوە، 61 كەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكە.
نەبیل حەمدی بوشناق راشیگەیاند، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی كە تۆمار كراون كەسانی بەتەمەنن و لە قەزای داقوق بوونە و دۆخی تەندروستیی سەرجەم ئەو كەسانەش سەقامگیرە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی كەركووك جەختی لەوەشكردەوە كە پێویستە هاووڵاتییان لە كاتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەكانیاندا نەیەنە دەرەوە و لەكاتی دەرچوونیشیان دەمامك بپۆشن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.