سۆدای نان (بیكاربۆناتی سۆدیۆم) جگە لەبەكارهێنانی لە دروستكردن و پێكهاتەی هەویرەمەنیدا چەند سوودێكی تری هەیە، ئەوانیش:
1- چارەسەركردنی سووتانەوەی گەدە (دڵە كزێ): سوتانەوەی گەدە كە بەگەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە دەناسرێت بۆ ناو دەم و ئازارێكی ناخۆشی هەیە بەكارهێنانی سۆدا بەرێژەیەكی كەم دەبێتە هۆی كەمكردنەی گەڕاندنەوەی ئەو تڕشەڵۆكە.
2- پاككردنەوەی دەم وددان: هەندێك كەس سۆدا بەكاردەهێنن وەك پاككەرەوەی دەم وددان لە دوای بەكارهێنانی فڵچە و دەرمان بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم كە دەبێتە هۆی كوشتی بەكتریای ناو دەم ئەویش بە بەكارهێنانی نیو كەوچك سۆدا بۆ نیو كوپ ئاوی سارد و پاشان غەرغەرەی پێ بكرێت.
3- چارەسەركردنی هەوكردنی دەم: هەندێك جۆری هەوكردنی ناو دەم هەیە كە دەتوانیت بە سۆدا چارەسەر بكرێت وەك هەوكردنی بچووك بە هۆی بەكتریاوە.
4- سپیكردنەوەی ددان: سۆدا دادەنرێت بەیەكێك لەو چارەسەرانەی دەتوانیت لەماڵەوە بەكاربهێنرێت بۆ سپیكردنەوەی ددان و لابردنی كلس بەهۆی كاریگەری بۆ لەناوبردنی بەكتریای زیان بەخشی ناو دەم دەبێتە هۆی كلس و بۆنی ناخۆش.
5- چارەسەركردنی خوران و سووتانەوەی پێست: هەندێك كات نەخۆش رێنمای دەكرێت بە بەكارهێنانی سۆدا بۆ كەم كردنەوەی سووتانەوەی پێست و چارەسەری پێوەدانی مێش و مەگەز ، هەروەها سۆدا یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری سووتان بەتیشكی خۆر كەكاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت بەتێكەڵكردنی لەگەڵ ئاردی گەنمە شامی و شۆفان.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.