Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:28

لە ئەڵمانیا كۆنفرانسێكی پەروەردەیی و زانستی بەرێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

بەشداری ژمارەیەك مامۆستایانی زانكۆكانی  كوردستان و عێراق و 18 وەڵاتی عەرەبی و ئەلمانیا و شارەزایانی بواری زانست و پەروەردە، بۆردو راوێژكار و سەرۆكەكانی زانكۆكان كۆنفرانسێك لە زانكۆی شاری بوخۆمی ئەلمانیا لە هەرێمی نوردراین ڤێستفالن لە لایەن رێكخراوی ناڤنەتەوەی هیومان رێستارت بەرێوە دەچێت.
ئەم كۆنفرانسە بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت تێدا چەندین گوتار و پەنەل پێشكیش دەكرێن ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی كوردستان بەشدار دەبن رەوشی پەروەردە و زانست لە هەرێمی كوردستان باس دەكرێت و هەروەها ژمارەیەكی ماموستایانی زانكۆكانی ئەلمَانیا لە مامۆستایانی كورد و ئەلمَان بەشدار دەبن.
حكومەتی هەرێمی نوردراین هاوكاری و پشتەڤانی كۆنفرانسەكە دەكەن بە هاوكاری كۆمەڵەی دۆستایەتی كورد و ئەڵمان.

کوردستان تیڤی - بەرلین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.