Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:22

ئەمریكا بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار پێداویستی سەربازی رەوانەی ئۆكراینا دەكات

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند وڵاتەكەی بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازیی رەوانەی ئۆكراینا دەكات.
سەرۆكی ئەمریكا، بایدن راگەیاندراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێدا جەختی لەوە كردووەتەوە بەردەوامی دەدەین بە پشتیوانی و هاوكاری كردنی ئۆكراینا.
بایدن لە راگەیاندراوەكەدا بە روونی ئاشكرای كردووە كە بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار پێداویستیی سەربازی پێشكەش بە ئۆكراینا دەكەن و ئەوەی خستووەتەڕوو كە پاكێجی هاوكارییەكە جگە لە كەلوپەلی سەربازی، چەك و تۆپ و تەقەمەنی، سیستەمی راداریش لەخۆ دەگرێت.
سەرۆكی ئەمریكا، بایدن هەروەها داوای لە كۆنگرێس كردووە بە زووترین كات پاكێجی هاوكارییەكە رادەستی كیێڤ بكەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.