له گه‌ری سی و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئینته‌ر میلان ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی ئیمپۆلی میوانی تۆمار كرد‌و به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریه‌كه له‌میلان و له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا به‌رێوه چوو، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی پێنج ئه‌ندریا بینامۆنتی گۆلێكی بۆ ئیمپۆلی تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی بیست و هه‌شت كریستیان ئه‌سڵانی ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی ئیمپۆلی كرده دوو ئه‌وه‌نده ، پێنج خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریزانی ئیمپۆلی سیمۆنی رۆمانۆلی به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆله‌كانی له سوودی ئینته‌ر میلان كه‌م كرده‌وه ، له خوله‌كی چل و پێنجیش لاوتاۆر مارتێنێز گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو له خوله‌كی شه‌ستو چوار لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و ئینته‌ر میلانیشی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له دوا ساتی نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌لێكسیس سانشێز گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و ئینته‌ر میلان به ریمۆنتادا سه‌ركه‌وتنی له‌یاریه‌كه به‌ده‌ست هێنا كه‌ئه‌مه‌ش بیست و سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی یانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات و به‌كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو هه‌شت خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرته‌وه‌و ئیمپۆلیش تووشی حه‌ڤده‌مین دۆراندن هات و به سی و حه‌وت خال له پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.