له‌گه‌ری سی وشه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی جه‌نه‌وا كه له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی یۆڤنتۆسی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی تۆمار كرد‌و به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریه‌كه له ماراتسی و له‌سه‌ر یاریگای لویجی ڤیراریس به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ههۆرچهنده چه‌ند هه‌لێكی گۆل كردن بۆ یاریزانانی هه‌ردوو یانه درووست بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل و هه‌شت پاولۆ دیبالا به تۆمار كردنی گۆلێك خانمه پیره‌كه‌ی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت ئه‌لبێرت گۆدمۆندسۆن گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له سوودی جه‌نه‌وا تۆمار كرد ، له دوا خوله‌كی یاریش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانداره‌كان هه‌ژمار كرد‌و دۆمینیكۆ كریشیتۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و گۆلی دووه‌م و سه‌كه‌وتنی له‌یاریه‌كه تۆمار كرد‌و یانه‌ی جه‌نه‌وا چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به بیست و هه‌شت خال له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت و یۆڤنتۆسیش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و به شه‌ست و نۆ خال له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له خولی ئیتاڵیادا جه‌نه‌وا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یۆڤنتۆس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.