له ده‌ست پێكی گه‌ری سی وشه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مۆناكۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیلی میوانداری تۆمار كرد‌و به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بیار مۆرا له لیل به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێكی یاریزان ئۆریلین تشوامینی كه له خوله‌كی چل و دوو تۆماری كرد پێشكه‌وتن ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و نۆ ئه‌نخێل گۆمێز به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ لیل یه‌كسان كرده‌وه‌و یاریشی گه‌رانده‌وه خالی ده‌ست پێك ، له خوله‌كی حه‌فتاو پێنج ئۆریلین تشوامینی گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی بۆ مۆناكۆ مسۆگه‌ر كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی مۆناكۆ خۆی خاله‌كانی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شهستو پێنج خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی لیلیش تووشی یازدهمین دۆراندن هات و خاوه‌نی په‌نجاو یه‌ك خاله‌و له پله‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.