هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا ده‌ستی به یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری كرد بۆ یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی كشیوه‌ری ئه‌وروپا به گه‌یشتن بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ.
مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر تاراس ستێپانێنكۆ له سلۆڤینیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنی جامی جیهان و له یه‌كی حوزه‌یرانی داهاتوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی سكۆتله‌نداو براوه‌ی ئه‌م یاریه‌ش له یاری كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتن ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ده‌بێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی یاری كۆتایی پاشكۆ بباته‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته مۆندیال و له گڕوپی دووه‌م ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلته‌راو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئێران ده‌بێته‌وه، بڕیاروابوو یاری پاشكۆی پاڵاوتنی نێوان سكۆتله‌نداو ئۆكراینا له بیست و چواری ئاداری ڕابردوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆكراینا داوای له فیفا كرد یاریه‌كه دوابخرێت، فیفاش داواكه‌ی په‌سه‌ند كرد‌و یاریه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی داهاتوو دواخست .
ئۆكراینا ده‌ستی به یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری كرد بۆ یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.