بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ھەناردەکردنی بەنزینی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاگرتووە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە پێناو دابەزینی نرخی بەنزین بڕیاری داوە بازرگانان لە دەرەوە بەنزین ھاوردە بکەن.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، ئاری کاکە شین، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: بەبڕیاری مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەنزین لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت بەپێی ئەو مەرجانەی ھەیە، کە پێویستە ھاوردەکردنی بەنزین بەجۆرێک بێت کوالێتەکەی باش بێت و بەنزینی خراپ نەبێت و کۆمپانیا و بازرگانەکان داواکاری پێشکەشی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکەن و ڕێگەیان پێ دەدرێت بەنزین ھاوردە بکەن، بۆیە پێویستە کوالێتەکەی ھاوشێوەی بەنزینی کار بێت.
ئاری کاکە شین راشیدهگهێنێت: ئەو بڕیارە دەبێتە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین ھەرزان بێت، چونکە ئەوەی بەنزین ھاوردە بکات بە جۆرێک دەبێت لە نرخی ئێستا ھەرزانتر دەبێت، بۆیە ھاوردەکردنی بەنزین دەبێتە ھۆی ھەرزانبوونی نرخی بەنزین.
کاکە شین ڕوونیشی کردەوەتهوه: عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە 180 ھەزار لیتر بەنزین تا 360 ھەزار لیتر بوو، ڕاگرتنی بەنزینی عێراقیش کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروست نەکات.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر دهشڵێت: ئێمە بەردەوام چاودێری بەنزینخانەکان دەکەین ھەر کەسێک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت و بەردەوامیش خەڵک سزا دراوە، کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە گشتی زیاتر لە 400 بەنزینخانە ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.