ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داھاتووەوە پشکی عێراق لە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو زیاد دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆپیک ڕێککەوتووە ڕۆژانە 432 ھەزار بەرمیلی زیادە بەرھەم بھێنێت.
ڕێکخراوەکە لە خشتەی مانگانەی سەبارەت بە بڕی بەرھەمی ئەندامەکانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوەوە ڕۆژانە عێراق بڕی بەرھەمی بە 4 ملیۆن و 509 ھەزار بەرمیل دیاریکراوە.
هەروەها ڕایگەیاند: بۆ مانگی ئایاریش بڕەکەی بە 4 ملیۆن و 461 ھەزار بەرمیل دیاریکراوە، دوای ئەوەی ڕۆژانە بڕی 95 ھەزار بەرمیلی بۆ زیادبووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.
ئۆپیک ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دوای سعوودیە عێراق دەبێتە دووەم وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک.
ڕێکخراوەکە روونیشیکردوەتەوە کە لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا پشکی ڕووسیا و سعوودیە بە 10 ملیۆن و 663 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاریکراوە، پشکی ئیماراتیش بە 3 ملیۆن و 57 ھەزار بەرمیل دیاریکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.