Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:43

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی وەڵامێک و روونكردنەوەیەكی بۆ ڕای گشتی و هاوونیشتمانیان لە پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە گوتەی پەرلەمانتارێكی عێراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی بڵاوکردۆتەوە.

د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: لەبارەی وتەكانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بەناوی (بڕیار رەشید) كە ئاماژەی بەوە داوە گوایە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگری لە هاتنی دەرمان كردووە لە بەغداوە بۆ پاریزگای سلێمانی، لێرەوە بۆ رای گشتی و هاوونیشتمانیانمان لە پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنین كە ئەمەی گوتراوە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە و جگە لە مەرامی سیاسی و ورووژاندنی هەستی هاووڵاتییانی سلێمانی خۆشەویست هیچیتر نییە.

ڕاشیگەیاند: ناوبراو بێ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی هاتنی دەرمان لە بەغدا و دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان ئەم قسانەی كردووە ، لێرەوە بە هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان رادەگەینین كە هاتنی دەرمان لە رێگەی دامەزراوەی كیمادیاوە لە بەغدا ڕاستەوخۆ دەگاتە كۆگەی دەرمانی پارێزگاكان و ناگەڕێتەوە كۆگاكانی وەزارەتی تەندروستی تا بەشە دەرمانی پارێزگاكان دیاری بكات.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پێدانی بوودجەی زیاتری كۆرۆنا كە لە بەغداوە دەگەیشتە هەرێمی كوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی شایەتی ئەو كارانەن كە ئەنجامدراوە لە پارێزگاكە و بەئەركی خۆشمان دەزانین خزمەتی هەموو پارێزگاكان بكەین بێ جیاوازی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.