كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی سعوودیە (Saudia) گەشتەكانی بۆ ئیستانبوڵ دەست پێدەكاتەوە، ئەمەش دوای دوو ساڵ لە وەستاندنی دێت بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە.
دوای نێوەڕۆی دوێنێ شەممە، فڕۆكەیەكی سەربە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی سعوودیە (Saudia) كە بە 130 سەرنشینەوە لە شاری جیددەوە بەڕێكەوتبوو، لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ نیشتەوە.
كارمەندانی فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ بە چەپكە گوڵ پێشوازییان لە تیمی فڕۆكەوانیی فڕۆكە سعوودیەكە كرد.
هاوكات كۆمپانیاكە گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵەوە بۆ هەریەك لە ریاز و مەدینە و جیددە دەست پێكردەوە.
بڕیارە رۆژانە گەشتی هاتن و چوون لە نێوان ئیستانبوڵ و جیددە و مەدینە ئەنجام بدرێت.
هەروەها رۆژانی شەممە و سێشەممە و پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك گەشت بۆ ریاز ئەنجام بدرێت.
هێڵی ئاسمانی سعوودیە گەشتەكانی بۆ ئیستانبوڵ دەست پێدەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.