ئەمڕۆ8-5-2022 رۆژی جیهانی تالاسیمیایە، لەم رۆژەدا لە سەرانسەری جیهان لەلایەن رێکخراوە تەندروستییەکان هۆشیاری دەربارەی نەخۆشییەکە بڵاودەکرێتەوە.
ئەمڕۆژە بۆیەکەمجار و لەساڵی 1994دا دەستنیشانکرا، لە لایەن دامەزرێنەری فیدروسیۆنی نێوودەوڵەتی تالاسیما - پانۆس ئینگلزۆس، ، کە کوڕەکەی خۆی بەهۆی تالاسیمیاوە گیانی لەدەستدا، بۆیە بڕیاری دا هەموو ساڵێک یادی رۆژی جیهانی تالاسیمیا بکرێتەوە، لە پێناو هاوکاریکردنی زیاتری توشبووان بەم نەخۆشییە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، 8ی مایسی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی تالاسیمیا دیاریکردووە، تاکو لەمڕۆژە سەرجەم رێکخراوە تەندروستییەکان، پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی خەڵکی دەربارەی نەخۆشییەکە هۆشیاربکەنەوە و دەربارەی رێگەخۆپارێزییەکان و هۆکاری نەخۆشییەکە ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەم رۆژە جیهانییە لەلایەن تووشبووانی تالاسیمیا بە گرنگ دادەنرێت، چونکە لەمڕۆژەدا ئەوان کۆدەبنەوە و وەکو خەڵکی ژیان بەسەردەبەن، هەروەها دەتوانن لەگەڵ ئەو کەسانە گفتوگۆبکەن کە وەک خۆیان بە دەست نەخۆشییەکەوە دەناڵێنن.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.