گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له قه‌زای كفری به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ده‌مانچه فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه گیانی له ده‌ستدا.
عه‌لی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 8ی 5 ی 2022، لە قەزای کفری گەنجێکی 26 ساڵان بەناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
راشیدهگهێنێت: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان بەدەمانچەکەی خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
عه‌لی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شڵێت: لە ئێستادا پۆلیسی قەزای کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردوهتەوە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.