Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:43

بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل پۆلیس دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات

کوردستان TV
100%


پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 5 ى 2022، مقه‌دەمی مافپەروەر، عه‌لی جەمال قدووری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای سکاڵای هاوڵاتیان لەسەر دیاردەی دزینی ماتۆر سکیلی خاوەن پیشەوەر و کاسبکاران مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانیان دووتۆمەتبار دەستگیربکەن کە لەنێوقەزای کەلار تەنها لە دوو ڕۆژی جەژن و ڕۆژانی پێش جەژن چوار ماتۆر سکیلیان دزیووە
 راشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون.
.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.