یانه‌ی پۆرتۆ نازناوی خولی یانه‌كانی پۆرتوگالی به‌ده‌ستهێنا، له هه‌فته‌ی سیی و سێیه‌م و پێش كۆتایی خوله‌كه‌و له یاری لوتكه‌دا، یانه‌ی پۆرتۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی به‌نفیكای میواندارو ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای دالوز له له‌شبۆنه‌ی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، به درێژایی كاتی یاری، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ندین ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان له‌ده‌ستدا، تا له دواساته‌كانی یاری، به‌رگریكاری نێجیری، زه‌یدو سانوسی سوودی له ده‌رفه‌تێك بینی و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی پۆرتۆی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی پۆرتۆ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ هه‌شتاوهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نازناوی خوله‌كه‌ی به شێوه‌ی پێشوه‌خت و بۆ سییه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد، دوای یاریه‌كه‌ش یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و هانده‌رانی پۆرتۆ ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی وڵاته‌كه‌یان گێڕا .
یانه‌ی پۆرتۆ نازناوی خولی یانه‌كانی پۆرتوگالی به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.