Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:36

له‌ پریمه‌رلیگدا چێڵسی و ولڤه‌رهامپتۆن یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


یانه‌ی چێڵسی دوو خاڵی له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌ده‌ستداو له‌ هه‌فته‌ی سیی و شه‌شه‌می خولی ئینگلته‌را به‌ دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی میوانی یه‌كسان بوو.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له‌ گێمی دووه‌م و دوای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی چێڵسی بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ هه‌ژماركردو له‌ جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان له‌ خوله‌كی په‌نجاوشه‌ش تۆماركرد.
 دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزانانی ولڤه‌رهامپتۆن خۆیان به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌داو زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی بلوز، تا له‌ خوله‌كی حه‌فتاونۆدا، هێرشبه‌ری پۆرتوگالی، فرانسیسكۆ ترینكاو گۆڵی یه‌كه‌می میوانه‌كانی تۆماركردو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه‌، له‌ دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، یاریزان كۆنۆر كۆدی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری ولڤه‌رهامپتۆنی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست وحه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی ولڤه‌رهامپتۆنیش له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی گه‌یشته‌ په‌نجا خاڵ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.