Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:12

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا: ئەو چەكانەمان لەناوبرد كە خۆرئاوا رەوانەی ئۆكراینای كردووە

کوردستان TV
100%

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ ،گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند كە لە نزیك وێستگەكانی شەمەندەفەری كراسنۆگراد و كارلۆڤكا لە شاری خاركێڤ، بە سیستمی مووشەكیی ئەسكەندەر ئەو چەك و پێداویستیە سەربازیانەیان لەناوبردووە كە لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپاوە رەوانەی ئۆكراینا كراون.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ لە راگەیەندراوێكدا، زانیاری دا سەبارەت بە چالاكی سەربازانی رووسیا لە جەنگی ئۆكراینادا.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا باسی لەوە كرد كە بە مووشەكی هەستیار كە لە دەریا و ئاسمانەوە ئاراستەیان كردووە، ئامێرەكانی فڕۆكەوانی و چەكی هێزی ئاسمانیی لەوانەش فڕۆكەی بێ فرۆكەوانی هێزی ئاسمانیی ئۆكراینا كە لە فڕۆكەخانە سەربازییەكانی ناوچەی ئارتسیز، ئۆدیسا و ڤۆزنیسینكس لەناوبراون و هاتووە :بە سیستمی مووشەكی ئەسكەندەر ژمارەیەكی زۆر چەك و پێداویستی سەربازیی لەناوبراون كە لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەورووپاوە رەوانەی ئۆكراینا كراون. لەگەڵ لەناوبردنی هێزی لیوای 58ی پیادەی سوپای ئۆكراینا.
هەروەها گوتیشی: تا ئەمڕۆ 154 فڕۆكە، 115 هێلیكۆپتەر، 764 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، 296 سیستمی بەرگریی مووشەكی ئاسمانیی، دوو هەزار و 902 تانك و زریپۆش، 333 مووشەكهاوێژ، هەزار و 378 تۆپهاوێژ و هاوەن، دوو هەزار و 728ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆكراینا تێكشكێندراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.