Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:31

محه‌مه‌د سه‌ڵاح خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌رای پێبه‌خشرا

کوردستان TV
100%


 
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌رای له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی تۆپی پێی به‌ریتانیا پێبه‌خشرا.
 له‌ ڕاپرسیه‌كی یه‌كێتیه‌كه‌دا، سه‌ڵاح به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چل و هه‌شت له‌ سه‌دای ده‌نگه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می ڕاپرسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو بۆ دووه‌مجار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌، كیڤن دی بروینی به‌لجیكی و یاریزانی مانچسته‌رسیتی پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت و پله‌ی سێیه‌میش بووه‌ به‌شی دیكلان ڕایسی یاریزانی وێستهام یونایتد، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا تیپه‌كه‌ی ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌شكردو گه‌یشته‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ.
 گوتیشی، هه‌روه‌ك ئاره‌زووم ده‌كرد له‌ یاری كۆتایی ڕووبه‌ڕووی ڕیال مه‌درید ده‌بینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت تۆڵه‌ی دۆڕانمان له‌ یاری كۆتایی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ له‌ ڕیال مه‌درید بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ یاریه‌كه‌دا به‌هۆی پێكان یاریگام جێهێشت و دواتر دۆڕاین.
 ئه‌مجاره‌ش تیپه‌كه‌مان له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌و دڵنیام له‌وه‌ی ده‌توانین سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌درید تۆماربكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت وریابین له‌وه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌زموونێكی باشی له‌ چامپیۆنس لیگ و یاریزانی به‌توانای هه‌یه‌و ده‌زانن چۆن سه‌ركه‌وتن تۆمارده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی باش خۆمان بۆ یاریه‌كه‌ ئاماده‌بكه‌ین و به‌و په‌ڕی تواناوه‌ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ بده‌ین.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.