Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:37

چێڵسی: پشكه‌كانی یانه‌كه‌مان به‌ گروپێكی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی تۆد بۆیهلی فرۆشراوه‌

کوردستان TV
100%


 
یانه‌ی چێڵسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند، پشكه‌كانی یانه‌كه‌ به‌ گروپێكی سه‌رمایه‌دارانی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی تۆد بۆیهلی فرۆشراوه‌.
 به‌مه‌ش سه‌رده‌می نۆزده‌ ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆمان ئه‌برامۆڤیچی سه‌رمایه‌داری به‌ناوبانگی ڕووسی له‌ یانه‌ی چێڵسی كۆتایی هات كه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردووداو به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له‌ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ دوورخرایه‌وه‌.
 هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ئیداره‌ی بلوز هاتووه‌ كه‌ پشكه‌كانی یانه‌كه‌ به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی دوو ملیارو پێنجسه‌د ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به‌ گروپه‌ سه‌رمایه‌داره‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ فرۆشراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ و حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ بده‌ن و پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه‌ ته‌واوبكرێت، ئه‌و گروپه‌ سه‌رمایه‌داره‌ی ده‌بنه‌ خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی، ده‌بێت به‌ بڕی یه‌ك ملیارو حه‌وت سه‌دو په‌نجا ملیۆن پاوه‌ند وه‌به‌رهێنان له‌ یاریگای ستامفۆرد بریج و ئه‌كادیمیاو تیپی خانمانی یانه‌كه‌ بكه‌ن.

 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.