پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاری دهۆك، رایگەیاند : لە دووی ئایاری 2022 هاتنی ئاوارەكان لە شنگال-ەوە بۆ دهۆك دەستی پێ كرد و تا ئێستا هەزار و 711 خێزان كە ژمارەیان 10 عەزار و 261 كەسە، ئاوارەی دهۆك بوون و لە كەمپەكان شوێن بۆ وەرگرتنی ئاوارەكان نەماوە.
هەروەها گوتی: سوپای عێراق لەسەر ئەو بنچینەیە هاتووە كە پەكەكە لە شنگال دەربكات، چونكە پەكەكە خەڵكی عێراق نین و هێزێكی ناڕەسمین، بۆیە ئەگەر پەكەكە دەربچێت لە شنگال دۆخەكە باشتر دەبێت و حەشدی شەعبییش دەربچێت هەر باشە و تەنها سوپا و پۆلیس بمێنن بۆ ئەوەی رێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت.
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاری دهۆك، سەبارەت بەوەی چەند راستە چەكدارانی پەكەكە لە كۆمەڵگای دووگرێ سەربە قەزای شنگاڵ دەرچووە گوتی: ئەوانەی باسی دەرچوونی پەكەكە لە كۆمەڵگای دووگرێ دەكەن راست ناكەن، ئەم جۆرە هەواڵانە تەنها پرۆپاگەندەن.
هەر چەندە شەڕی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژە وەستاوە و ئێستا دۆخەكە هێوربووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو ئامادەباشییانەی كە لە هەردوولا هەیە، مەترسی رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوانیان دەكرێت.
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران: ئەگەر پەكەكە لە شنگال دەربچێت دۆخەكە باشتر دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.