Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:29

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق دوو تیرۆریستی داعش يان كوشت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی عێراق، كوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای نەینەوا باكووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی باشووری فڕۆكەخانەی جنێڤ رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بۆردومان كردووە.
باسی لەوەش كردووە كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، دوو تیرۆریستی داعش كوژراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە تیرۆریستە كوژراوەكان، لەبەناو كەتیبەی عومەری كوڕی خەتاب چەكداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.