Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:16

بەهۆی هێرشەكانی رووسیاوە 225 منداڵ لە ئۆكراینا كوژراون و 413 ی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی هێرشەكانی سوپای رووسیاوە لە ئۆكراینا، 225 منداڵ كوژراون و 413ی دیكەش برینداربوون.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی ئۆكراینا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای رووسیاوە، زیاتر لە هەزار و 635 دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەركەوتووە، لەوانەش 126یان بەتەواوی خاپووربوون.
لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها باس لەوە كراوە كە لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا لە 24ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ، 225 منداڵ كوژراون و 413ی دیكەش برینداربوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.