كه‌می ڕێژه‌ی بارانبارین و گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق مه‌ترسییه‌كانی وشكه‌ساڵی زیاتر كردووه و به‌بیابانبوونیش هەڕەشە لە چه‌ند پاڕێزگایهكی عێراق ده‌كات.
ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌ت و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كردووه و ئاماژه به‌وه‌كراوه سێ پارێزگا مه‌ترسی به‌بیابانبوونیان له‌سه‌ره، له‌مباره‌یه‌وه حەیدەر مەجید گوتەبێژی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمیندارییەتی گشتی لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و چەند کەسایەتییەكی ئەکادیمی و پسپۆڕ لە زانکۆکان بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان بۆ لابرن چارەسەركردنی خۆێ حەوزی فوراتی ناوەڕاست و هەروەها چارەسەركردنی كێشەی بەبیانبوونی سێ پارێزگا دیوانییە، موسەنا و زیقار كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، بۆچونەكانیش ڕەوانە ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی دەرکرد بۆ پشتگیریکردنی ئەم کارە و تەرخانکردنی دەرماڵە بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەردوو وەزارەتەکە دەستیان بە جێبەجێکردن کردووە و ڕێژەی تەواوکردنی پێشکەوتوویان لە پرۆژەکەدا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەبیانبوونی ئەو ناوچانە و زیاد كردنی ڕێژەی سەوزایی بەدەستهێناوە.
پێشووتریش ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێشخەریی کرد بۆ چاندنی یەک ملیۆن دار لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.