Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 17:49

سێ گەورە تیرۆریستی داعش دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵگری فیدراڵی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە سێ گەورە تیرۆریستی دیاری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەغدا دەستگیر کران.

ئاژانسی هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند: لە هەوڵ و بەدواداچوونێکی ورد کە ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند، پشتبەست بە زانیاری و دانپێدادانی ئەو تیرۆریستانەی پێشتر دەستگیر کرابوون، توانرا سێ تیرۆریستی دیاری داعش دەستگیر بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەو تیرۆرستانە بریتین لە (ئەبو شەهد، ئەبو سارا و ئەبو یەعقوب) کە بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر داواکراوبوون بە تۆمەتی کاکردنیان لە کەرتی فوڕات و بەرەکە لە پارێزگای بەغدا.

ئاماژەی بەوەش دراوە کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانیان ناوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک کردەوەی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار و سەرکرایەتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان، هەروەها بەشداریکردنیان لە ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە پارێزگای ڕەقەی سەر بە سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.