سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامی به‌دواداچوونی لیژنه‌یه‌كی سهندیكاكهیانی سه‌باره‌ت به لێدوانێكی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو كرده‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ناوبراو به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له پزیشكان بكات.
سه‌ندیكاكه ده‌ڵێت: ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی پزیشكێكی تۆمه‌تبار كردووه به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر نه‌خۆشێك، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكاكه لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بابهتهكهبۆ خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان پێكهێنا .
لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌دنی دانیشتووه و تێیدا ناوبراو له‌به‌ر دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی، ڕه‌تی كردۆته‌وه ناو و ناونیشانی ئه‌و پزیشكه ئاشكرا بكات كه تۆمه‌تی خستۆته پاڵ، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشی نیشانداوه داوای لێبوردن له هه‌ر پزیشكێك بكات كه له ئه‌نجامی لێدوانه‌كه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژكرابێت.
سه‌ندیكای پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پزیشکان توێژێکی گرینگی کۆمەڵگان و سامانێکی نەتەوەیین، پێویستە ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و هەموو لایەك خۆیان بە دووربگرن لە لێدوانی ناشرین و تەشهیرکردن بەم پیشەیە.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه لێدوانەكه‌ی هەڵەدنی دەچێتە خانەی زیانگەیاندن بە کاری پزیشکیی و مەترسی بۆ سەر پزیشکان، بۆیە وەك سەندیکا سوورن لەسەر ئەوەی پێویستە ناوبراو بە فەرمی داوای لێبووردن لە پزیشکان بکات، بە پێچەوانەوە کەیسەکە دەبەنە دادگا و بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵە ئەم پێشێلکاری و تەشهیرە دەکەن.
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەرێم بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن و پاراستنی بنەما و بەها بەرزەکانی دەستدانە پیشەی پزیشکی لە هەرێم و داکۆکیکاری مافەکانی نەخۆش و پزیشکان بەیەکەوە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە دەبینەوە کە دەیانەوێت متمانەی هاووڵاتییان بە پزیشکان و پیشەی پزیشکیی لە کوردستان لاواز بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.