سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه كاتی هاتووه سنوورێك بۆ سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری دابنرێت به‌هۆی ئه‌و فه‌وزایه‌ی له پارێزگاكانی عێراق دروستیان كردووه.
جاسم عه‌زاوی نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری به‌تایبه‌تیش بێ مۆڵه‌ته‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جۆره ئاڵۆزییه‌كی ناڕێكخراویان دروستكردووه و پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا سنوورێكیان بۆ دابنرێ، بێگومان لهبهرنامهمانه له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ئه‌مه بكه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: زۆرترین سه‌نته‌ری بێ مۆڵه‌تی جوانكاری له عێراقدا ده‌كه‌وێته به‌غدای پایته‌خت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی داخستن و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی دژی سه‌نته‌ره بێ مۆڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستپێكی ههنگاوهكهش به‌م نزیكانه له به‌غدای پایته‌خت ده‌بێت.
جاسم عه‌زاوی گوتی: هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی سه‌نته‌ره‌كان هاتنی به لێشاوی پزیشكه بیانییه‌كانه بۆ ناو عێراق، به‌شێكیان ته‌نانه‌ت خاوه‌ن بڕوانامه و ڕێگه‌پێدانی جوانكاریش نین.
نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: زۆرێك له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه ئێستا له عێراق بوونیان هه‌یه، فڕیان به پزیشكی جوانكارییه‌وه نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ڕأبردوودا دنیایه‌ك سكاڵایان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه دژی ئه‌م سه‌نته‌رانه پێگه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.