- یانەی بایرن میونخ کە پێش دوو ھەفتە پاڵەوان بوونی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بوندێسلیگا) گەرەنتی کردووە، جامی خولەکەی بەرزکردەوە.
بایرن میونخ، لە میانی یارییەکانی 33ھەمین ھەفتەی بوندێسلیگا لە یاریگای ئالیانز ئارێنا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ یانەی شتوتگارت-ی میوانی یەکسان بوو.
گۆڵەکانی بایرن لە خولەکی 35 لەلایەن سێرجی گنابری و لە خولەکی 44 لەلایەن تۆماس مولەر تۆمارکران و گۆڵەکانی شتوتگارت لە خولەکی ھەشتەم لەلایەن تیاگۆ تۆماس و لە خولەکی 52دا لەلایەن ساسا کالاجیزیج-ـوە تۆمارکرا.
پاڵەوانی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا بایرن میونخ، بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ لە لووتکەی خولەکەدایە.
ھاوکات یانەی شتوتگارت بە کۆکردنەوەی30 خاڵ لە پلەی شازدەھەمین دایە.
- رێورەسمی بەخشینی جامەکە
لە یاریگای ئالیانز ئارێنا رێورەسمێک بۆ پێدانی جامی بوندێسلیگا بە یانەی بایرن میونخ کە پێش سێ ھەفتە لە کۆتایی ھاتنی خولەکە پاڵەوانێتی راگەیاندبوو، رێکخرا.
لە میانی رێورەسمەکەدا، کاپتنی یانەی بایرن میونخ گۆڵپارێز مانوێل نۆیەر جامەکەی لە سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەڵمانیا دۆناتا ھۆپفەن وەرگرت و لەدوای یاریزانەکان جەماوەر ئاھەنگی نازناوەکەیان گێڕا.
یانە باڤارییەکە ئەم وەرزە بۆ دەیەمین جارە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان و کۆی گشتیی نازناوەکانی گەیاندە 32 نازناو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.