راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاڤ شۆڵتز رایگەیاند کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین ناتوانێت جەنگەکەی ئۆکراینا بباتەوە و ئۆکراینا رزگاری دەبێت.
شۆڵتز، لە میانی گوتارێکیدا بەبۆنەی 77مین ساڵڕۆژی کۆتایی ھێنانی جەنگی جیھانیی دووەم رایگەیاند کە ئەو باس لەوە ناکات کە کەی و چۆن ئەو جەنگەی کە رووسیا دەستیپێکردووە کۆتایی دێت و گوتی:
تەنھا یەک شت روونە، ئاشتییەک نابێـت کە رووسیا فەرمانی لەسەردابێت. ئۆکراینا و ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. پوتین ناتوانێت جەنگەکە بباتەوە. ئۆکراینا رزگاری دەبێت. ئازادی و ئاسایش سەردەکەوێت.
ئۆلاڤ شۆڵتز، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەیەوێـت ئۆکراینا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە و گوتی: پوتین دەیەوێت کلتوور و ناسنامەی ئۆکراینییەکان بسڕێتەوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەوەشی خستەڕوو کە مەترسیی جددی لە زۆربەی ئەو روونکردنەوانەی کە بەھۆی جەنگەکەوە کراون بینیوە و گوتی: نابێت ترس ئیفلیجمان بکات.
شۆڵتز، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە سزای وایان خستووەتە سەر رووسیا کە پێشتر ھیچ وێنەیەکی نەبووە و رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی ھەموو جۆرە پشتوانییەک بۆ ئۆکراینا.
ئۆلاڤ شۆڵتز، باسی لەوەش کرد کە خەڵکی ئەڵمانیا دەرگاکانیان بۆ ئۆکراینییەکان کردووەتەوە و سوپاسی ھەموو ئەوانەی کرد کە ھاوکارییان پێشکەش کردووە.
راوێژکاری ئەڵمانیا: پۆتین ناتوانێت جەنگەکە بباتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.