Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:18

وڵاتانی ئەندامی گرووپی G7 بڕیاری کۆتایی ھێنان بە ھەناردەکردنی نەوتی رووسیا-یان دەرکرد

کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی، لە دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی G7 بەشێوەی ئۆنلاین و بەبەشداریکردنی سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوە سزای نوێی بۆسەر رووسیا ئاشکراکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکردەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لەسەر مێزی دانوستان و لەسەر ئەرزیش بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو سزایانەی تاکو ئەمڕۆ خراوەتەسەر رووسیا تەواوی ئەو دەستکەوتانەی کە لە ماوەی 15 ساڵدا بەدەستیھێناوە لەناویبردووە.

لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی-دا ئەوەخراوەتەڕوو کە ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی گرووپی G7 لەسەر پاکێجێکی نوێی سزا بۆ سەر رووسیا رێککەوتوون و باس لەوە کراوە کە ئەمریکا سزا دەخاتە سەر سێ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی کە بە تەواوەتی یان بەشێکی لەلایەن دەوڵەتی رووسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئەو کەناڵانەی سزا دەیانگرێتەوە بریتین لە Channel One Russia، Russia-1 و کۆمپانیای وەشانی NTV.
- وڵاتانی G7 ھەناردەکردنی نەوت لە رووسیا قەدەغە دەکەن


لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە ئەمریکا لە ئێستادا ھەناردەکردنی نەوتی لە رووسیاوە قەدەغە کردووە و ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەمڕۆوە وڵاتانی گرووپی G7یش یان ھەنگاو بەھەنگاو کۆتایی بە ھەناردەی نەوتی رووسیا دەھێنن یان بە تەواوەتی ھەناردەکردنەکە دەبڕن.


جگە لەوە ئەمریکا سنووردارکردنی خستووەتە سەر ھاوردەکردنی پێداویستی دار و تەختە، بزوێنەری پیشەسازی، پێداویستیی ھەواگۆڕکێ لە رووسیاوە و سنووردارکردن دەخاتە سەر پێدانی ڤیزە بە بەرپرسە سەربازییە رووسەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.