- بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی گواستنەوە لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێت کە 120 پاس بۆ ھەولێر دەھێندرێن و 24 کاتژمێر کار دەکەن و بۆ ھەموو شوێنێک دەچن و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی جەنجاڵی شار.
بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر، عەبدولخالق عەلی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند : پڕۆژەیەک ھەیە بۆ ھێنانی 120 پاس بۆ ھەولێر کە ئێستا لە وەزارەتی گواستنەوە لیژنەیەکی بۆ پێکھاتووە، کە کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستی پاسی ھەولێر دەکات کە کۆمپانیایەک کاری دیزاینی بۆ کردووە و وەزارەت سەرقاڵی دۆزینەوەی وەبەرھێنەرێکە یان بە ھاوبەشی لەگەڵ حکوومەت جێبەجێ بکرێت، کە ئەو پاسانە لە ھەموو ھەولێر دەسورێنەوە.
عەبدولخالق عەلی گوتیشی: 24 کاتژمێر ھاتووچۆ دەکەن و ئامادەکاریەکان تەواو بوونە و جەنجاڵی شار ناھێڵێت و زۆر سوودی ھەیە و کاری زۆر باشی بۆ کراوە و تەنھا ماوە پاسەکان بھێنن، کە تێچووی پڕۆژەکە 350 ملیۆن دۆلارە.
ڕوونیشی کردەوەتهوه: پاسەکان مۆدێرن و دوو تێرمیناڵی گەورەی ھەیە و شوێنی سیانەکردن و شوێنی بەنزینخانە و ئیدارەی تایبەت بەخۆیان ھەیە، بۆیە پڕۆژەکە گەورەیە و زۆر باشە بۆ شاری ھەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.