راستكردنه‌وه‌ی خێلی چاو له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاو،له‌زۆرێك له وڵاتان ئه‌نجام ده‌درێن له‌سه‌ر شێواز و چۆنه‌یه‌تی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ، د. ئه‌دیب عقراوی پسپۆری چاو چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌رێگه‌ی پرسیار و وه‌ڵام ده‌خاته روو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
راستكردنه‌وه‌ی خێلی چاو به‌لێزه‌ر ده‌كرێت یان به نه‌شته‌رگه‌ری؟
له‌هیچ شوێنێكی دوونیا نه‌شته‌رگه‌ری خێلی به لێزه‌ر ناكرێت، به‌ڵام به‌نه‌شته‌رگه‌ری ماسولكه‌كان خێلیهكه راست ده‌كرێته‌وه
كامه ته‌مه‌ن باشه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری خێلی؟
نه‌شته‌رگه‌ری خێلی په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه نییه، ده‌كرێت له ته‌مه‌نی 6 مانگی ئه‌نجامبدرێ تا ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ ...
نه‌شته‌رگه‌ری خێلی چه‌ند كاتی ده‌وێ؟
له‌نیو سعات تا سعاتێك به پێی ژماره‌ی ئه‌و ماسولكانهیه كه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به سركردنی لۆكالیه یان گشتتی یه؟
له‌مناڵان ته‌نانه‌ت به سڕكردنی گشتی ده‌كرێت، به‌لام لهكهوران ده‌كرێت به به‌نجی لۆكال بكرێت.
چاوی ته‌مبه‌ل نه‌شته‌رگه‌ری خێیلی بۆ ده‌كرێت؟
به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ راستكردنه‌وه‌ی خێلییه نه‌ك باشتركردنی بینین، به‌ڵام له‌منداڵان پێشتر چاره‌سه‌ری ته‌مبه‌لی ئه‌كرێت ئینجا راستكردنه‌وه‌ی خێلی چاو.
داوه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری كه‌ی هه‌ڵده‌گیرێت؟
داوه‌كان زۆر جار خۆیان بزر ده‌بن، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به‌بێ تهقهلیش ئهنحامدهدرێت.
نه‌خۆش چه‌ند پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێندرێت؟
تا سعاتێك پاش به‌خه‌به‌ر بوون له نهشتهرگریهكه له‌نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه.
نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له‌یه‌ك چاو یان دوو چاو ئه‌نجام ده‌درێت؟
به‌پێی جۆری خێلی یه، جاری وا هه‌یه له‌یه‌ك چاو یان دوو چاو ئه‌نجام ده‌درێ.
پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه چاو داده‌خرێت ده‌كرێت؟
ده‌كرێ دابخرێت و ده‌شكرێت دانه‌خرێت ، به‌پێی جۆری نه‌خۆشیه‌كه ده‌بێت.
دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه نه‌خۆش ژانی ده‌بێت؟
نه‌خێر ته‌نها تۆزیك دهزورێتهوه .
سووربوون له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟
له نێوان 2- 3 هه‌فته ئه‌مێنێت.
تا چه‌ند ده‌بێ نه‌چیته سه‌ر كار پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه؟
له‌ماوه‌ی ۳ رۆژ تا ٥ رۆژ ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ركار.
چ شتێك قه‌ده‌غه‌یه پاش نه‌شته‌رگه‌ری خێلی؟
شتێكی وا نییه باس بكرێت.
من ئاگادار نه‌بووم تۆزێك چاوم خوراند كێشه‌ی ده‌بێ؟
نه‌خێر كێشه نابێت.
زۆر جار پاش نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان ناتوانن چاویان بكه‌نه‌وه ئه‌مه كێشه ده‌بێ؟
نه‌خێر رۆژی دووه‌م به ئاسانی چاویان ئه‌كه‌نه‌وه.
من پێش نه‌شته‌رگه‌ری خێلی چاویلكه‌م هه‌بوو پێویست ئه‌كات بیگۆرم؟
نه‌خێر پێویست ناكات.
ئایا راسته خێلی دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌م خێلی دووباره ببێته‌وه.
من جارێك نه‌شته‌رگه‌ری خێلیم كردووه ده‌كرێت جارێكی تر دووباره بكرێته‌وه؟
به‌ڵێ زۆر ئاساییه.
ئا- كامران
چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری خێلی چاو بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.