یەکێک لە بەرپرسە زۆر نزیکەکانی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، رووسیا دەتوانێت هەموو وڵاتانی پەیمانی "ناتۆ" تەنها لە ماوەی نیو کاتژمێردا وێران بکات ئەگەر هاتوو جەنگی ئەتۆمی هەڵبگیرسێت.
رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی لە زاری دێمتری رۆگۆزین، سەرۆکی ئاژانسی بۆشاییگەری سەر بە کریملین "رۆسکۆزمۆس" گواستەوە و رایگەیاند، ئامانجی پیاوە بەهێزەکە شکستهێنانە بە رۆژئاوای دوژمن و سڕینەوەی ئۆکراینا لە نەخشە. پەیمانی ناتۆ جەنگ لە دژی ئێمە ئەنجام دەدەن.. ئەوان ئەوەیان رانەگەیاندووە، بەڵام کارەکە بۆ هەمووان روونە.
راشیدهگهێنێت: لە ئەگەری هەڵگیرساندنی جەنگی ئەتۆمی تەنها لە ماوەی نیو کاتژمێردا هەموو وڵاتانی پەیمانی ناتۆ وێران دەکەین. جارێکی دیکەوە ئاماژەی پێدا و گوتی، "نابێت رێگە بدەین ئەوە رووبدات، چونکە لێکەوتەکانی ئاڵۆگۆڕینی گورزی ئەتۆمی کاریگەریی دەکاتە سەر هەسارەکەمان. بۆیە پێویستە لەسەرمان شکست بەم دوژمنە زۆر بەهێزە لە رووی ئابووری و سەربازییەوە بهێنین بە ئامرازە چەکدارە ئاساییەکان.
رووسیا هەڕەشە بە وێرانکردنی هەموو وڵاتانی پەیمانی "ناتۆ" تەنها لە ماوەی نیو کاتژمێردا دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.