Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:14

9ی ئایار.. چاوەڕوانییەکی جیهانی بۆ سوپرازەکانی ڤلادیمێر پووتین لە "جەژنی سەرکەوتن"دا

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشەممە، 9ی ئایار رۆژی "جەژنی سەرکەوتن"ە لە رووسیا و هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا رووسیا یادی "جەژنی سەرکەوتن" لە جەنگی دووەمی جیهانی دەکاتەوە و ئەم رۆژە بۆنەیەکی نیشتمانییە لەو وڵاتە کە هاوشێوەی نییە و ئاهەنگی ئەمساڵ زۆر جیاواز و تایبەت دەبێت بۆ سوپای رووسیا چونکە هاوکاتە لەگەڵ جەنگی ئۆکراینا لەکاتێکدا چاودێران پێیانوایە ئەم بۆنەیە سوپرایزی بەرفراوان بۆ ئۆکراینا و رۆژئاوا لەخۆ دەگرێت.
لەو بارەیەوە لیۆن رادسیۆسینی، شرۆڤەکاری تایبەتمەند لە کاروباری سیاسیی و ستراتیجی لە چەند لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبییە" گوتی، "ئەم رۆژە رۆژێکی ئاسایی نییە لە رووسیا و ئەمساڵ لە کاتێکدا دێت کە وڵات بە رەوشێکی نائاسایی تێدەپەڕێت بۆیە جیهان بە نیگەرانییەوە چاوەڕوانی وتارەکەی ڤلادیمێر پووتین دەکات، کە تێیدا خاڵەکانی سەرنج خستنە سەر جەنگی ئۆکراینا دیاری دەکات، یان باس لە دەستکەوتەکان یان پلانەکانی هەڵکشان دەکات، چونکە پووتین زۆر شانازیی بەو یادانەوە دەکات.
رادسیۆسینی،  راشیگه‌یاند، سەرۆکی رووسیا بژاردەی زۆری لە بەردەستە لەنێوانیاندا داگیرکردنی خاکی جوداخوازەکانی لۆهانسک و دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، هەروەها رەنگە بە فەرمی سەرەتای جەنگ رابگەیەنێت و دواتر کاراکردنەوەی یاسایی خۆئامادەیی کە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ دەستپێکردنی خۆئامادەکردنێکی سەربازیی گشتگیر یان بەشی لە حاڵەتەکانی دەستدرێژیکردنە سەر رووسیای یەکگرتوو یان هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ دەستدرێژی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.