له‌گه‌ری سی و پێنجی پریمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچسته‌ر ستی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو هه‌نگاوێك له‌نازناوه‌كه خۆی نزیك كرده‌وه، ستیزن به‌پێنج گۆلی بێ وه‌ڵام له‌یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی برده‌وه.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی نۆزده ره‌حیم ستیرلینگ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گوشاره‌كانی ستیزن درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی سی و هه‌شت ئیمریك لاپۆرت گۆلی دووه‌می بۆ مانچسته‌ر ستی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م مانچسته‌ر ستی به‌دوو گۆل له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م گواردیۆلا و قوتابیه‌كانی به‌پلانی هێرشبردن به‌رده‌وامبوون، له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك رۆدریگۆ هێرناندیز گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆماركرد، یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی بوو، له‌خوله‌كی كۆتایی فیل فۆدین گۆلی چواره‌می بۆ ستیزن تۆماركرد‌و برینی نیوكاسڵ یونایتدی قولتركرد، به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی ره‌حیم ستیرلینگ پێنجه‌م گۆلی بۆ مانچسته‌ر ستی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاله‌كانی مانچسته‌ر ستی بووه هه‌شتاو شه‌ش خال و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپولی ركابه‌ری بۆ سێ خاڵ به‌ر كرده‌وه، له‌كاتێك ته‌نیا سێ گه‌ر ماوه به‌سه‌ر ته‌واو بوونی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلیزی.
مانچسته‌ر ستی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆماركرد و هه‌نگاوێك له‌نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ نزیك بوویه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.