له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای وڵاتی ئیسپانیا، پێشبركێی ماراسۆنی بارسێلۆنای كراوه به‌رێوه‌چوو، هه‌شت هه‌زار به‌شداربوو له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوران و كچان به‌شداریان له‌پێشبركێی ماراسۆنی بارسێلۆنا كرد.
له‌سه‌ر ئاستی كوران راكه‌ری ئه‌سیوبی یهونیلین ئادانی ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش ساڵان توانی به‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر و پێنج خوله‌ك و په‌نجاو سێ چركه براوه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می پێشبركێكه بێت، دوابه‌دوای ئه‌میش جیبرۆ ریداهنی هات كه ماوه‌كه‌ی به دوو كاتژمێر و پێنج خوله‌ك و په‌نجاو هه‌شت چركه بری، سێیه‌م هاونیشتیمانیشی كیبیدی وامی به‌تۆماركردنی دوو كاتژمێر و شه‌ش خوله‌ك و سێ چركه پله‌ی سێیه‌می ئاستی كورانی به‌ده‌ستهێنا، له‌رابردوو ئادان توانی له‌پێشبركێی ماراسۆنی دوبه‌ی ساڵی دوو هه‌زارو بیست پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت به‌تۆماركردنی ماوه‌ی دوو كاتژمێر و شه‌ش خوله‌ك و بیست و دوو چركه بووه.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كچه راكه‌ری ئه‌سیوبی ميسيريت گيبری ديكبوويس توانی به‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر و بیست و پێنج خوله‌ك پله‌ی یه‌كه‌م بباته‌وه، ئایانتۆ كۆمیلاش پله‌ی دووه‌م و ملوانكه‌ی زیوی برده‌وه‌و زینیبۆ فیكادۆش پله‌ی سێیه‌م و ملوانكه‌ی برۆنزی به‌ده‌ست هێنا.
پێشبركێی ماراسۆنی بارسێلۆنای كراوه به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.