Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 12:47

بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لەبارەی دەنگۆی بوونی برنجی خراپ لە بەشە خۆراک ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆکان لەبارەی بوونی برنجی خراپ لە بەشە خۆراکی هاووڵاتییان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەکەدا ڕایگەیاند: لە سۆنگەى هەستکردنمان بە بەرپرسیارییەتى بەرامبەر بە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان و سەلامەتى هەموو لایەک بە پێویستمان زانى ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە لە بارەى ئەو دەنگۆیانەى لەسەر هەبوونى برنجی خراپ لە بەشە خۆراکى هاووڵاتییان هەیە کە لەلایەن ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى  سلێمانى بەدواداچوونى بۆ کراوە.

 بازرگانی و پیشەسازی ڕاشیگەیاند: لەمبارەیەوە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو بەشە خۆراکەى دابەش دەکرێت لە ڕێگەى بریکارەکان پێشتر پشکنینى بۆ دەکرێت و پاش دڵنیابوون دابەش دەکرێت.

لەبارەی هەبوونی برنجی خراپیش لە هەندێک لەو فەردانە ڕوونی کردۆتەوە کە ئەم حاڵەتە تەنیا لە چەند فەردەیەک بووە، لە چەند هەزار تەن کە ئاساییە و دەکرێت لە کاتى گواستنەوە یان عەمبارکردن ئەم حاڵەتە ڕووبدات، ئەمانەش بە هیچ جۆرێک دابەش نەکراوە و هەموو کات ئەم خۆراکانە گەڕێنراوەتەوە و لەناوبراون .

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هاووڵاتیان و بریکارەکان ئاگادار دەکەینەوە لە هەر حاڵەتێکى لەم جۆرە راستەوخۆ لێژنەکانى چاودێرى بازرگانى ئاگاداربکرێنەوە و تاوەکو گرفتەکان چارەسەر بکەن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.