به‌ڕێوه‌به‌رێكی ته‌ندروستی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، ئێستا 40 حاڵه‌تی گوماناوی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكه هه‌یه.
دكتۆر عوده‌ی سه‌فاری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شارۆچكه‌ی مه‌خموور تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا 50 نموونه‌مان له بازاڕی گۆشتفرۆشانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور وه‌رگرتووه و ناردوومانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان گه‌ڕانه‌ته‌وه و جێگای دڵخۆشییه كه ده‌ركه‌وت هیچ له نموونه‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون نین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه ده‌توانین ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین كه تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون له شارۆچكه‌ی مه‌خموور نییه و تۆمار نه‌كراوه.
دكتۆر عوده‌ی سه‌فاری گوتیشی: دۆخه‌كه له ناوچه‌كانی تری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا جیاوازتره، ئێستا له سنووری پارێزگاكه چل حاڵه‌تی گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆ (كوردستان تیڤی) هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا كه‌سێك له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستداوه، قوربانییه‌كه‌ش هاووڵاتییه‌كی گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی له‌نێو شاری مووسڵ بووه.
په‌یامنێر/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.