دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی شفتییه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان گه‌نجانی دوو بنه‌ماڵه له شاری به‌غدا دروست بووه و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كوژراون.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: له كێڵگه‌یه‌كی چاندنی شفتیدا له باكوری به‌غدای پاته‌خت دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له‌نێوان دوو كۆمه‌ڵه گه‌نجی دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بووه.
ڕاشیانگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه بووه‌ته هۆكاری كوشتنی دوو برا، هه‌روه‌ها 3 كه‌سی تریش برینداربوونه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.