Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 12:47

پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی کوشتنی ئافرەتێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیرکردنی پیاوێکی بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی بە چەقۆ ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ لە سنووری نەحیەی شەمامک، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت، ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (33) ساڵ، کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە 5 کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکە هۆکاری کوژرانی ئافرەتەکەی خستەڕوو، ڕوونی کردەوە کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵێ لەنێوانیان لەسەر کێشەی خێزانی لێی داوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردۆتەوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.