دوای كۆبوونهوهی ئهمڕۆ دووشهمی نێوان سهرۆك بارزانی و ئهندامانی شاندی هاوپهیمانی ڕزگاریی نیشتمانی له پیرمام، له ڕاگهیهنراوێكی هاوبهشدا هاوپهیمانییهكه ئاماژهی بهوهدا كه له گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبن.
له ڕاگهیهنراوهكهدا ههروهها هاتووه: هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە.
جهختیشی كردهوه كه پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت.
دهقی ڕاگەیێندراوی هاوبەشی هاوپەیمانیی ڕزگاری نیشتیمانی:-
ڕۆژی دووشەممە 9ی ئایاری 2022 لە سەلاحەددین بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی كۆبوویەوە و ڕاگەیێندراوێكی هاوبەشی بڵاو كردەوە.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ
هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە. هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە كۆك بوو كە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.
هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی
9ـی ئایاری 2022
هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.