سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی دانیشتووانی شه‌نگال ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌ت گرینگییه‌كی تایبه‌ت به دۆخی شارۆچكه‌كه‌یان ده‌دات و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ڕێككه‌وتنی شه‌نگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له شاندێكی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی شه‌نگال كه پێكهاتوون له ڕیش سپی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی شارۆچكه‌كه، كردووه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر زاری شانده‌كه به بارودۆخی زیاتری ئێستای شه‌نگال و كێشه‌كانی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه ئاشنابووه، هه‌روه‌ها بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گوێی له داواكارییه‌كانیان گرتووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ شانده‌ی مێوان جه‌ختی كردۆته‌وه كه ده‌بێت ڕێككه‌وتنی شه‌نگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان و گه‌شه‌سه‌ندنی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دۆخی شه‌نگال له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه گرینگییه‌كی تایبه‌تی پێ دراوه به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی ئه‌منی و وه‌ده‌رنانی تیرۆریستان له شارۆچكه‌كه‌دا.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها به شانده‌كه‌ی گوتووه كه ده‌بێت به زووترین كات سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال دروست بكرێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه له بواری ئه‌منی له‌چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی گشتی 2022ی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.