Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:21

کچێکی کورد بۆ پەرلەمانی هەرێمێکی ئەڵمانیا ھەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

کچێکی کورد لەسەر لیستی پارتی کریستیانی دیموکراتی بە دەنگێکی زۆرەوە بۆ ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی شلێسڤیگ هۆلشتاین لە ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.

سەیران پاپۆ ناوی ئەو کچە کوردەیە کە لەسەر لیستی پارتی کریستیانی دیموکراتی (CDU) خۆی بەرببژێر کردبوو، لیستەکەی سەیران بە بەدەستهێنانی ڕێژەی 44.4 دەنگەکان لە پێش هەموو پارتەکانی دیکە بوو بە براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی شلێسڤیگ هۆلشتاین لە ئەڵمانیا.

هەرچەندە پارتەکە لە هەڵبژاردنی پارساڵ دووچاری شکستێکی گەورەبوون و ڕێژەی دەنگەکانیان نزم ببووەوە، بەڵام ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو دەنگەکانیان بەرز بووەتەوە.

سەیران پاپۆ کە کچە کوردێکی باکووری کوردستانە، ساڵانێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت، ئەمساڵ لەم لیستەدا خۆی بەربژێر کردبوو، ماوەیەک پێش ئێستاش شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەیرانیان کردبوو.

کوردستان جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.