ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌جه‌ف یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوونی تۆمار كرد.
فه‌رمانگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تووشبووه‌كه كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌یه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مهشخابه له پارێزگای نه‌جه‌ف.
تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه له مرۆڤدا ده‌گاته 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
په‌تاكه له عێراقدا له ماوه‌ی ڕابردوو له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، مووسه‌نا، بابل، دیوانییه، كه‌ربه‌لا، واسیت، به‌غدا و به‌سڕاش تۆمار كرابوو.
به‌م تووشبووه نوێیه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف، ڕێژه‌ی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون له سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته 45 كه‌س له‌گه‌ڵ 9 حاڵه‌تی مردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.