Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 11:11

ئه‌و كچه‌ی زڕدایكه‌كه‌ی سووتاندبووی گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی هه‌ولێر، ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵییه‌ی له‌لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌ی‌ سووتێنرابوو، به‌هۆی زۆری سووتانه‌كه‌ی و سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

كچه‌كه‌ ناوی ڕه‌یان مه‌حمووده‌، ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردوو له‌ شاره‌دێی كه‌سنه‌زان له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن زڕدایكه‌كه‌ی سووتێنرابوو.

ڕه‌یانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوای مانه‌وه‌ی 15 ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی له‌ شاری هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و كه‌مێك پێش ئێستا گیانی سپارد و ته‌رمه‌كه‌شی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

پێشتر پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی ڕا‌یانگه‌یاندبوو كه‌ ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی ڕه‌یان 80% بوو.

دایكی ڕه‌یان 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كردبوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ خوشكێكی 11 ساڵ و دوو برای دیكه‌ی و باوكیان له‌ ماڵه‌وه له‌ گه‌ڕه‌كی 11ی ئاداری كه‌سنه‌زان‌ له‌گه‌ڵ زڕدایكه‌كه‌یان ده‌ژیان.

لای خۆشییه‌وه‌ پۆلیسی هه‌ولێر دوای ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ زڕدایكه‌كه‌ی ڕه‌یان ناوی (م، ح، ح)ه‌ و به‌پێی مادده‌ی 408 له‌ یاسای سزادانی عێراق ده‌ستگیركراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.