Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 11:11

بۆچی كرێی كاره‌بای مۆلیده‌ له‌ هه‌ولێر زیاتر بووه‌ بەراورد بە پارێزگاكانی دیکە؟

کوردستان TV
100%

لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی جیاوازی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پارێزگاکە بەراوردە بە پارێزگاکانی دیکە بڵاوکردووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە گلەیی هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان لەسەر جیاوازی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لەگەڵ شارەکانى (سلێمانی، دهۆک) بەپێویستى دەزانین ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین."

لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لە سێ خاڵدا ڕوونکردنەوەکەی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

یەکەم: لە مانگى ڕابردوودا لە شارى سلێمانی (21) بیست و یەک کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە و مۆلیدەکانی (90) نەوەد کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بەبڕى (5000) پێنج هەزار دینار دیاریکراوە.

دووەم: لەشارى دهۆک (17.5) حەڤدە کاتژمێر و نیو تاوەکو (18) هەژدە کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و مۆلیدەکانی (195) سەد و نەوەد و پێنج کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر (11 هەزار و 250) یانزە هەزار و دووسەد و پەنجا دینار دیاری کراوە.

سێیەم: لە شارى هەولێر کارەبای نیشتمانی (15.5) پازدە کاتژمێر و نیو تاوەکو (16) شازدە کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و مۆلیدەکان بە تێکڕای (245) دووسەد و چل و پێنج کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان (10 هەزار) دە هەزار دینار بۆ (12 هەزار و 750) دوازدە هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینار دیاریکراوە، ئەوە جگە لەو گەڕەکانەی کە لەسەر داوای خۆیان هەر کات کارەبای نیشتمانی بڕابێت، مۆلیدەکانى گەڕەک کارەبای پێ داون، لای ئەوان مۆلیدەکان (275) دوو سەد و حەفتاو پێنج کاتژمێر کارەبایان داوە و نرخی یەک ئەمپێریش (13 هەزار و 750) سێزدە هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینار دیاریکراوە.

لێژنەکە هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە "بۆ سەرجەم هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان ڕوونى دەکەینەوە ئەوەى بۆتە هۆکارى جیاوازی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان شارەکانى هەرێمى کوردستان، تەنها جیاوازى کەم پێدانى کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بووە لە شارى هەولێر، جگە لەوە هیچ هۆکارێکى تر نییە بۆ جیاوازى نرخى ئەمپێرى کارەبا لەنێوان هیچ یەکێک لەشارەکانى دیکەی هەرێمى کوردستان بەگشتیى."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.