ئەگەر ئەتەوێت (جگەر) ت بەسەلامەتی بمێنێتەوە ، ئەوا دەبێت دوور بكەویتەوە لەهەندێك رەفتار ، چونكە زیان بەخشن بۆ جگەر:
* درەنگ نووستن و درەنگ لەخەو هەستان.
* میزنەكردن لەكاتی بەیانیان.
* زۆر خواردن.
* نەخواردنی نانی بەیانی.
* بەكارهێنانی دەرمان بەرێژەیەكی زۆر.
* زۆر خواردنەوەی ماددە كحولیەكان.
* بەكارهێنانی مادە پارێزەرەكان و ماددەی زیادكراو بۆ خواردن وەك ڕەنگ و تام و ماددە كیمیایەكانی پاراستنی خۆراك لە تێكچوون و شییرینكەری دەستكرد.
* بەكارهێنانی رۆنی چێشت لێنانی ناتەندروست واتە رۆنێك چەند جارێك خواردنی پێ سوور كرابێتەوە.
* هەڵگرتنی سەوزە بەكوڵاوی و باشتر وایە بە شێوەی فرێشی بەكاربێت.
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.