Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:21

بایدن حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی پەیوەست بە عێراق و سووریا بۆ ساڵێکی دیكه‌ درێژکردەوە

کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک جۆو بایدن، بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی دەربارەی سووریا، کە لە 2004ەوە راگەیەندراوە، بۆ ساڵێکی دیکە. ئەمەش، لە دوای 11ی ئەم مانگەوە کە بڕیارە وادەى حاڵەتی لەناکاوی نیشتیمانى تەواو ببێت.
راگەیاندراوەکە لە زاری بایدنی گواستەوە و رایگەیاند، ئەمریکا تەماشای گۆڕانکارییەکان دەکات لە سیاسەت و رێوشوێنەکان کە لەلایەن سووریا گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی نائاسایی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا. ئەمەش، بەمەبەستی دیاریکردنی ئەوەی ئایا حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی بەردەوام دەبێت یان لە داهاتوودا کۆتایی پێدێنێت.
هاوکات، بایدن بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی دەربارەی عێراق، کە بەپێی بڕیارێکی جێبەجێکار لە ساڵی 2003ەوە دەرچووە، بۆ ساڵێکی دیکە، لە دوای 22ی ئەم مانگەوە. 
لە نامەکەدا کە بایدن ئاراستەی هەریەک لە نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، هەروەها کامالا هاریسی کردووە، تێیدا هاتووە، بەربەستەکان کە رێگرن لە بەردەم دووبارە بونیاتنانەوەی رێکخراو لە عێراق، بەدیهێنانى ئاشتی و ئاسایش لەو وڵاتە و پاراستنیان و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکان تیایدا، تاوەکو ئێستا هەڕەشەیەکی نائاساییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.