Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:19

لە گرتووخانەیەك 43 بەندكراو كوژران و زیاتر لە 100ی دیكەش هەڵاتن

لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا لە ئەنجامی ململانێی نێوان چەتەكان، زیاتر لە 400 بەندكراو كوژراون
کوردستان TV
100%

لە گرتووخانەیەكی ئیكوادۆر لە میانی یاخیبوون و شەڕ و پێكداداندا، 43 بەندكراو كوژران و زیاتر لە 100ی دیكەش هەڵاتن.
بەیانی دوێنێ، یاخیبوون لە گرتووخانەی بالاڤیستا لە شاری سانتۆ دۆمینگۆ دی لۆس تساچیلاس دەستی پێ كرد و لە میانی شەڕ و پێكدادانەكاندا ژمارەیەكی زۆر بەندكراو كوژران و هەڵاتن.
نووسینگەی داواكاری گشتیی ئیكوادۆر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند :تا ئێستا 43 حاڵەتی كوژران روویداوە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن. لە ماوەی كۆتایی یاخیبوونەكەدا دەركەوت كە زیاتر لە 100 بەندكراو دیارنەماون.
وەزیری ناوخۆی ئیكوادۆر، پاتریسیۆ كاستیلۆ باسی لەوە كرد كە لە ئەنجامی رێوشوێنەكانی هێزە ئەمنییەكان رێگری كراوە لە هەڵاتنی 112 بەندكراو و دەست بە هەڵمەت كراوە بۆ دەستگیركردنەوەی ئەوانەی هەڵاتوون.
پاتریسیۆ كاستیلۆ ئەوەشی خستەڕوو كە یاخیبوونی ناو گرتووخانەكە بەتەواوی كۆنترۆڵ كراوە و لە ئەنجامی پشكنینی گشتگیردا لەنێو قاوشەكانی گرتووخانەكەدا، دەست بەسەر چەك و چەقۆدا گیراوە.
لەنێو 65 گرتووخانەدا لە ئیكوادۆر كە توانای لەخۆگرتنی 30 هەزار بەندكراویان هەیە، نزیكەی 39 هەزار بەندكراو هەن، بەهۆی روودانی پێكدادان و شەڕەوە لەنێو چەتەكاندا ناو بە ناو یاخیبوون و رووداوی كوشتن روو دەدات.لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا لە ئەنجامی ململانێی نێوان چەتەكان، زیاتر لە 400 بەندكراو كوژراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.