له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی سیی و شه‌شه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی فیۆرنتینا میوانداری یانه‌ی ڕۆمای كرد‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئارتێمیۆ فرانكی له شاری فلۆرێنسا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا، فیۆرنتینا به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی برده‌وه .
له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌و له خوله‌كی پێنج به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا یاریزان نیكۆلاس گۆنزالێس گۆڵ یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، شه‌ش خولهك دواتر یاریزان جیاكۆمۆ بۆناڤێنتوره گۆڵی دووه‌می فیۆرنتینای تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م یاریزانانی یانه‌ی ڕۆما زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌نجامی یاریه بگۆڕن به‌ڵام كوڕانی فیۆرنتینا ڕێگر بوون و یاریه‌كه‌یان به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به سوودی خۆیان ته‌واو كرد .
به‌م ئه‌نجامه ڕۆما و فیۆرنتینا هه‌ردووك به په‌نجاونۆ خاڵ له پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م دێن.
له‌خولی ئیتاڵیا فیۆرنتینا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رۆما تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.